بهڕێوهبهرایهتیی ئاسایشی پارێزگای ههولێر رایگهیاند، دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر، دەنگی تەقە بیسترا، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی تیمەکانمان، دەرکەوت ئەو تەقانەی کە بیستراون بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی نێوان دوو خانەوادەوە بووە.
ئاماژە بەوەشدەکات، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر سێ تۆمەتباری ئەو ڕووداوە دەستگیر کران و بەدواداچوونیش بەردەوامە بۆ دەستگیکردنی تەواوی ئەو کەس و تۆمەتبارانەی هۆکار و بەشدار بوون لەو ڕووداوە.