قەندیل وەڵامی نێچیرڤان بارزانی دەداتەوە

  8   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە وەڵامی قسەکانی نێچیرڤان بارزانی دەداتەوە و دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەیەکدا لە هەولێر لەسەر ڕەتکردنەوەی هەڵوێستی بە بڕیاری بزووتنەوەکەمان و ئەو پێشکەوتنانەی کە بەرهەم هاتووە، هەڵسەنگاندنی نەرێنی کرد، کە بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نییە، دەشڵێن، چاوەڕوانین نێچیرڤان بارزانی دەستبەرداری ئەو هەڵوێستە نەرێنیانەی بێت.

دەقی ڕاگەیەندراوەكەی كەجەكە..

“بۆ وڵامی بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە لە ٢٧ـی شووباتدا، پەکەکە کۆنگرەی ١٢هەمی خۆی بەست و بڕیاریدا و ئەمەشی بۆ ڕای گشتی جیهان بڵاو کردەوە. پەکەکە بە بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بە کۆنگرەی ١٢هەمینی خۆی، بڕیاری کۆتاییهێنانی بە هەموو چالاکییەکانی بەناوی پەکەکەوە هێنا و هاوکات دەستبەرداری ستراتیژی تێکۆشانی چەکداری بوو. هەروەها بە سووتاندنی چەکەکان هەڵوێستی بە بڕیاری خۆی لە بەرامبەر پرۆسەکەدا نیشان دا کە بە پێشەنگایەتی هەڤاڵ بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، گرووپێکی ٣٠ کەسی لە ١١ـی تەمموزی ٢٠٢٥ چەکەکانیان سووتاند.

لە کاتێکی وەهادا کە ڕووداوی گرنگ لە ناوچەکەمان و وڵاتەکەماندا ڕوودەدات، ڕوونە کە پڕۆژەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ چەندە گرنگ و ژیانییە. هەموو ئەوانەی پشتیوانی ئاشتی، دیموکراسی و ئازادی دەکەن، بە هەستیارییەکی بەرزەوە لەو بارەوە هەڵسەنگاندنیان کردووە. لەبەرامبەر ئەو پێشکەوتنانەدا نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەیەکدا لە هەولێر سەبارەت بە هەڵوێستی بزوتنەوەکەمان و پێشکەوتنەکانی لێدوان و هەڵسەنگاندنی نەرێنی دا و ئەو پێشکەوتنانەی ڕەتکردەوە. ئەم لێدوانە بە تەواوی قبوڵ نەکراوە. نێچیرڤان بارزانی بە هەڵسەنگاندنە نادادپەروەرانەکانی و پیچەوانەکردنەوەی ڕاستییەکان، هەڵوێستێکی نەرێنی نیشاندا کە زمان و عەقڵییەتی دژبەرانی چارەسەری دووبارە دەکاتەوە. قسەکردن بە ئارگیومێنتەکانی دەوڵەتی تورک خزمەت بە گەلی کورد و هێزەکانی دیموکراسی ناکات. هەڵە و کەموکوڕییەکی گەورەیە کە نێچیرڤان بارزانی بە ئەرکێکی وەها هەڵدەستی وەک ئەوەی ‘ناکۆکی’ لە نێوان ڕێبەر ئاپۆ و بزووتنەوەکەماندا هەبێت، وەها نیشان دەدات و هەوڵ دەدات تێگەیشتنێکی بەو شیوە درووست بکات کە گوایە پەکەکە گوێ بە ڕێبەر ئاپۆ نادات.

هەموو گەلی کورد، هەروەها هەموو ئەوانەی پشتیوانی ئاشتی دەکەن، زۆر باش دەزانن ئەم زمانی دژبەرییە زمانی کێیە. بێگومان نێچیرڤان بارزانی دەتوانێت لەگەڵ کۆماری تورکیادا پەیوەندی بکات، کەس دژی ئەمە نییە. لەگەڵ ئەوەشدا دۆخێکی مانادارە کە بەر لە سەردانەکەی بۆ تورکیا ئەم لێدوانە نەرێنیەی بڵاو کردەوە، هەروەها لە ٩ی تشرینی یەکەمدا ئاشکرای کرد کە سەرەتای ساڵڕۆژی پیلانگێڕی نێونەتەوەییە، ساڵیادی داگیرکاریی سێرکانی و گرێ سپییە. ئێمە ئەو لێداونەی کە نیشانەی عەقڵیەتی ئەوە ڕەت دەکەینەوە و پێشکەشی هەموو لایەنە هەستیارەکان دەکەین، هەروەها چاوەڕوانین نێچیرڤان بارزانی دەستبەرداری ئەو هەڵوێستە نەرێنیانەی بێت."

ئەوەش لەکاتێکدایە نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ دیداری مێری له‌ هه‌ولێر لە بارەی پرۆسەی ئاشتییەوە لە تورکیا و باکوری کوردستان ڕایگەیاند، "تورکیا زۆر جدییە لەسەر ئەم پرۆسەیە. پرۆسەکە ئەگەر خاویش بێت، ئەگەر لەسەرخۆش بێت، بەڵام بڕیارێکی جددی لە تورکیا هەیە کە ئەم پرۆسەیە بە ئەنجام بگات. پەیامەکانی سەرۆک ئۆجەلان زۆر زۆر ڕوونن، قەندیلیش ڕێک دەزانێت دەبێت چی بکات، کە نایکات! ئەمە بێهیوایی دروست دەکات، تەنانەت بۆ سەرۆک ئۆجەلانیش، کە دروست نییە. بە ڕواڵەت و بە قسە دەڵێن، ئێمە بە قسەی سەرۆک ئۆجەلان دەکەین، بەڵام کە دێتەسەر جێبەجێکردن و پراکتیزەکردنی شت، ڕێک پێچەوانەکەی دەکەن! ئەمە زیانێکی گەورە بە کورد و بە پرۆسەکەش دەگەیه‌نێت. کاتی ئەم یارییانە نییە، ئەم یارییانە یارییەکن بەرچاو و دیارن."


ڕیکلام