بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت رەوشەن رەسو برایم مەحمود، کە کچە شەهیدە بە ناونیشانی نووسەر، وەک بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی مۆنۆمێنتی راپەڕین لە قەزای دەستبەکار دەبێت.
لە ساڵی 2025دا ئەمە هەشتم ژنە کە بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پۆستی حکومیان لە سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و ڕاپەڕین وەرگرتووە.
ئەو ژنانەی لە ساڵی 2025 پۆستیان وەرگرتووە؛
* نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەلەبجە.
* شایی ئاوات، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی.
* رۆزا رەئوف، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی.
* شیرین مەحمود، قایمقامی قەرەداغ.
* نەرمین حەمەخان، بەڕێوەبەری گشتی ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە.
* نوریە عەبدول مەجید، بەڕێوەبەری بازرگانی خۆراکی گەرمیان.
* بوشرا ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بانکی کفری.
* ساوێن سەڵاح، بەڕێوەبەری ژینگەی راپەڕین.
-رەشەن رەسو برایم مەحمود، بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتی مۆنۆمێنتی شەهیدانی راپەڕین