دەزگای ئاسایشی هەرێم: لە ئەمساڵدا یەک تەن و 206 کیلۆ و 262 گرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیراوە

  2   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئاماری کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لەساڵی 2025ـی خستەڕوو، "یەک تەن و 206 کیلۆ و 262 گرام لە ماددە جۆراو جۆرەکان دەستی بەسەرداگیراوە"

عەقید کارزان شێرکۆ، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، لە ساڵی 2025 کۆی گشتی ڕاگیراوانی ماددە هۆشبەرەکان بەپێی یاسایی ژمارە یەکی ساڵی 2020 ماددەی 30، (475) ڕاگیراو بووە، و ماددەی 26 (314)ڕاگیراو بووە، هەروەها ماددەی 25 (176) ڕاگیراو بووە، و ماددەکانی دیکە 40 ڕاگیراو بوون، هەروەها لەکۆی ژمارەی ڕاگیراوانی 2025 ڕەگەزی مێ 26 ڕاگیراو بووە و ڕاگەزی نێر 726 ڕاگیراو بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تێکرای تەمەنی ڕاگیراوان لەنێوان 18 بۆ 57 ساڵ بوون.

باسی لەوەشکرد، ئەو مادانەی دەستیبەسەرداگیراوە، یەک تەن و 206 کیلۆ و 262 گرام لە ماددە جۆراو جۆرەکان. هەروەها 107 ئۆتۆمبێل و 59 دەمانچە و چوار چەکی جۆراوجۆر دەستیبەسەرداگیراوە.

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم وتیشی، ئامارەکان پێمان دەڵێن کە ڕێژەی دەستگیرکراون بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردوە لە نێوان ساڵانی 2023-2024-2025


ڕیکلام