فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغداد و ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پۆستی سەرۆكی كۆمار مافی پارتی دیموكراتی كوردستانە و دەبێت کاندیدەکەی نوێنەرایەتی هەموو خەڵکی کوردستان بکات.
فارس عیسا لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان زنجیرەیەک سەردانی لە بەغداد بۆ لای هێزە سوننی و شیعی و کەسایەتییە سیاسییە کاریگەرەکان ئەنجامداوة، بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕاو جەختکردنەوە لەسەر رێزگرتن لە وادە دەستورییەکان و بوونی سازان لە نێوان پێكهاتە سیاسییەکان بۆ دروستکردنی سەقامگیری.
وتیشی، ئەو كەسەی دیاریدەكرێت بۆ سەرۆکایەتی كۆمار پێویستە نوێنەرایەتی هەموو خەڵکی کوردستان بکات و لایەنەكانی عێراق تێڕوانینێکی باشیان بۆ کورد هه بووە و پێیان باشە کورد یەكڕیزبێت.