ڕامی عەبدولڕەحمان: هەسەدە ئامادە نەبو لەداهاتودا شەڕی حەشدی شەعبی بکات بۆیە پشتیان تێکرد

  2   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ڕامی عەبدولڕەحمان، سەرۆکی ڕوانگەی مافی مرۆڤی سوریا، لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا زانیارییەکی نەبیستراوی ئاشکراکرد و رایگەیاند، دوای شەڕی گەڕەکەکانی حەڵەب، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لەدانوستانەکاندا داوایان لە هەسەدە کرد، کەلەداهاتویەکی نزیکدا دەبێت لەپاڵ سوپاکەی شەرعدا دژی حەشدی شەعبی عێراقی شەڕ بکات، بەڵام هەسەدە ئەو داواکارییەی ڕەتکردە و وتیان ئەوە کار و ئەرکی ئێمە نییە و بەهیچ جۆرێک ناچینە ئەو شەڕەوە.

دەشڵێت، لێرەوە پشت کرایە هەسەدە، هاوکات ئەمریکا و هاوپەیمانان، گڵۆپی سەوزیان بۆ پەلاماردانی ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن هێزەکانی شەرعەوە هەڵکرد، بەئازادکردنی زیندانیە داعشەکانیشەوە، بۆ ئەوەی لەداهاتودا شەڕی حەشدیان پێ بکەن.


ڕیکلام