بەڕێوبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکان دەستگیرکردنی ژمارەیەک داواکراوی ڕاگەیاند

  1     کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، "بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دوای بەدواداچوونەکانی لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، لەچەند ئۆپراسیۆنێکدا لەمانگی 1ـی 2026 لەسنووری پارێزگای سلێمانی، توانرا حەوت تیرۆریستی داواکراوی دادگاکانی عێراق دەستگیربکەن، تیرۆریستان بەمەبەستی خۆحەشاردان هاتبوونە سنوورەکە".

لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەماددەی 4 لەیاسای تیرۆر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.


ڕیکلام