رۆژنامەیەكی ئەمریكی: ترەمپ لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریكا گفتوگۆی لەسەر سێ‌ بژاردە كردووە لەبارەی ئێران

  1     کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریكی لەزاری بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریکا بڵاویكردووەتەوە، سێ‌ برژاردە لەسەر مێزەكەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكایە، لە حاڵەتی وەشاندنی گورزی سەربازی لە ئێران، ئەوانیش: بەئامانجگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی، یان جبەخانەی موشەکی بالیستی، یان داڕمانی حکومەت، یان تێکەڵەیەک لە ئەم سێ ئامانجە.

بەرپرسانی ئەمریكا باسیان لەوەكردووە، ترەمپ داوای بژاردەی هێرشبەریی خێراو یەکلاکەرەوەی لە یاریدەدەرەکانی کردووە کە مەترسی راکێشانی ئەمریکا بۆ شەڕێکی درێژخایەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نەبێت، ئاماژەیان بەوەشکردووە، بژاردەی نمونەیی ئەو بژاردەیە دەبێت کە گورزێکی هێندە بەهێز لە رژێم بدرێت کە هیچ بژاردەیەکی دیکەی نەبێت جگە لە ملكەچكردن بۆ داواکارییە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا و وەستاندنی سەرکوتکردنی ناڕازیەتیەكان.
 
ئەو بەرپرسانە ئاماژەیان بەوە کردووە، گفتوگۆ سەبارەت بە هەڵمەتێكی بۆردومانی سزادان دەكرێت کە رەنگە ببێتە هۆی رووخانی حکومەتی ئێران.

هاوكات ترەمپ و تیمەکەی بیریان لە بەکارهێنانی هەڕەشەی هێزی سەربازيش کردووەتەوە بۆ بەدەستهێنانی سازشی دیپلۆماسی لە ئێران.


ڕیکلام