هۆشیار زێباری پەیامی ئەمریکا بۆ عێراقییەکان ئاشکرا دەکات

  3   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، " ئەمریکییەکان وتوویانە مامەڵە لەگەڵ هیچ حکومەتێکدا ناکەن کە ناوی کەسانی سەر بە گرووپە چەکدارەکانی تێدابێت".

لە نوێترین پەیامیدا هۆشیاری زێباری ئەوەشی ئاشکراکردوە کە، بە وەفدی چوارچێوەی هەماهەنگیمان ڕاگەیاند، "کە کێشەی ئەوان گەورەترە، ئەویش کاندیدکردنی مالیکییە لە ژێر ڕۆشنایی ڕەتکردنەوەی ئەمریکادا، کە هەڵوێستێکی زۆر ڕوونە، بەڵام وەفدەکە وایان باس کرد کە کێشەیەکی سادەیە".

 ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمریکییەکان بە مالیکییان ڕاگەیاندووە هەڵوێستیان ڕوونە؛ ئەمە دوژمنایەتی نییە بۆ ئەو، بەڵکو ئەوان حکومەتێکیان دەوێت کە دوور بێت لە ئێران.

 زێباری باسی لەوەشکردوە، ئەمریکییەکان وتوویانە مامەڵە لەگەڵ هیچ حکومەتێکدا ناکەن کە ناوی کەسانی سەر بە گرووپە چەکدارەکانی تێدابێت، یان ئەو کەسانەی سزای خەزێنەی ئەمریکایان لەسەرە.

 جەختی لەسەر ئەوەشکردوەتەوە، ئەمریکییەکان ئاماژەیان بە سەپاندنی سزا کردووە بەسەر کۆمپانیای (سۆمۆ) و گەیشتنی دۆلار، و ڕایانگەیاندووە کە پارەی سیستمێک دابین ناکەن کە سزاکانی ئەوان پێشێل بکات.

  لەکۆتایی قسەکانیدا نەیشاردەوە کە، تائێستا نەگەیشتووینەتە هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر یەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.


ڕیکلام