دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە لوتکەی هاوپەیمانی ناتۆ کە لە ئەکەرە بەڕێوەدەچێت هێرشیکردە سەر ئێران و رایگەیاند، "ئاگربەست لەگەڵ ئێران کۆتایھاتووە، ئەوانە کەسانی نەخۆشن، رێگە بە ئێرانییەکان نادەین چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنن.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشدا:هێرشێکی بەهێزمان کردە سەر ئێران، هەر جارێک ئێران کەشتییەکان بکاتە ئامانج، ئێمە بە هێزی بیست ئەوەندە لێی دەدەینەوە، رێگە بە ئێرانییەکان نادەین چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنن.
وتیشی: من هیچ دڵێکم بە ناتۆ خۆش نییە، چونکە ئەوان یارمەتیدەر نەبوون بۆ بەناوبردنی یەکەم وڵاتی پشتیوانی تیرۆر لە جیهان.
باسی لەوەشکرد: من نامەوێت لەگەڵ ئێرانییەکان رێکبکەوم، ئەوانە کەسانی نەخۆشن، بۆیە دەتوانم بڵێم ئاگربەست کۆتایهاتووە.
دۆناڵتد ترەمپ لە درێژەی قسەکانیدا جەختی لەسەر ئەوەکردەوە کە: ئیسپانیا هاوبەشێکی خراپە لە ناتۆدا، منیش نامەوێت مامەڵەیان لەگەڵ بکەم و پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ ئیسپانیا دەپچڕێنم.