دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، لە چالاکییەکانی دواییدا زیاتر لە یەک ملیار دیناری عێراقی دەستیان بەسەردا گرتووە و هەروەها چەند تۆڕێکی قاچاخچێتی دراو و ساختەکاری لە ژمارەیەک پارێزگای وڵات هەڵوەشاندووەتەوە.
بەپێی زانیاریی دەزگاکە، ئەو ئۆپەراسیۆنە لە دوای وەرگرتنی زانیاریی هەواڵگریی ورد و بەدواداچوونی مەیدانی بەردەوام ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا، لە دیالە تۆڕێکی قاچاخچێتی دراو ئاشکرا کرا کە لە ڕێگەی کارتەکانی ماستەرکارد پارەی لەنێوان بەغداد و سلێمانی دەگواستەوە.
هەروەها دوو کەسی تۆمەتبار دەستگیر کراون و لەلایان خۆیان ئامێرێکی POS و چەندین کارت دۆزرایەوە کە بەپێی لێکۆڵینەوەکان بۆ بەڕێوەبردنی ئەو چاڵاکییە نایاساییانە بەکاردەهاتن