بەها ئەعرەجی: تەنیا دوو کاندید ماونەتەوە؛ مالیکی و سودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران

  2   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان هەوڵەکانیان چڕکردوەتەوە بۆ ئەوەی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دیاری بکەن، راوێژکارێکی سودانی دەڵێت، "لە کۆتا کۆبونەوەیدا تەنها دوو کاندید ماونەتەوە کە نوری مالیکی و محمەد شیاع سودانیە".


بەها ئەعرەجی، راوێژکاری محمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی  عێراق، رایگەیاند، "چوارچێوەی هەماهەنگی پەیڕەوی ناوخۆی نییەو عورف پیادە دەکات، چوارچێوەکە کاتێکی زۆری لەبەردەستدایە بۆ بڕیاردان لەسەر هەڵبژاردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران".

ئاماژەی بەوەشداوە، "لە کۆتا کۆبونەوەیدا تەنها دوو کاندید ماونەتەوە کە نوری مالیکی و محمەد شیاع سودانیە، دوو مانگ کات ماوە تا بۆ یەکلایەکردنەوەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران تا ئەو کاتە گۆڕانکاری زۆر دێتە پێشەوە". 

دەشڵێت، "هیچ بژاردەیەکمان نییە جگە راسپاردنەوەی سودانی بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە باشترین سەرۆک وەزیرانی دەزانێت، ئەمریکییەکان پشتگیری لە کاندیدێکی دیاریکراو ناکەن، بەڵام لەوانەیە رێگری لێبکەن".

ئەعرەجی باسی لەوەشکردوە، "هێزە سوننەکان لە دوایین کۆبونەوەیاندا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، رێکیش ناکەون و بەدوو کاندید دەچنە دانیشتنی پەرلەمانەوە".


ڕیکلام