ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاگادارکردنەوەیەک رەوانەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان دەکات بۆ ئەوەی چیتر ناوی هیچ کەسێکیان بۆ نەنێرن بەمەبەستی دامەزراندن و گرێبەست بە شێوازی (لەجێدانان)
بڕیارەکەی حکومەتی عێراق، لەم سێ خاڵەی خوارەوە خۆی دەبینێتەوە:
1- ڕاگرتنی ئاڕاستەکردنی نووسراو بۆ دامەزراندن و گرێبەست بە شێوازی (لەجێدانان)، هیچ نووسراو و داواکارییەک لەسەر دامەزراندن، یان گرێبەست بەم شێوازە قبووڵ ناکرێت و ڕەت دەکرێتەوە
2- ڕاگرتنی نووسراوی گرێبەستی ڕاوێژکاری دوای خانەنشینبوون، هەروەها درێژکردنەوەی گرێبەستی ئەو کەسانەی خانەنشین بوون وەک ڕاوێژکار ڕاگیرا
3- راگرتنی داواکاری و نوێکردنەوەی تەنسیب بۆ زیاتر لە دوو جار و داواکاریی نوێکردنەوەی دانانی کاتی فەرمانبەران تەنیا بۆ ٢ جار دەبێت و زیاتری قەدەغەیە