وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەسەر دۆخی سوریا هۆشداری دەدات و رایدەگەیەنێت، "داوای لە حکومەتی سوریا دەکەین دەستبەجێ رێگری بکات لە گەیشتنی داعش و تیرۆریستە توندوتیژەکان بۆ باشوری ئەو وڵات"
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە سەکۆی "ئێکس" نوسیویەتی: پێویستە پرۆسەکانی دەستدرێژی و کوشتنی خەڵکی بێتاوان کە روویداوەو هێشتا روودەدات، بوەستێت، ئەگەر دەسەڵاتدارانی دیمەشق دەیانەوێت پارێزگاری لە هەر دەرفەتێک بکەن بۆ بەدیهێنانی سوریایەکی یەکگرتوو و گشتگیر، دوور لە داعش و هەژمونی ئێران، دەبێت هاوکار بن لە کۆتاییهێنان بەو کارەساتە، بە بەکارهێنانی هێزە ئەمنییەکانیان.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەپێویستی زانیوە، هەرکەسێک تاوانباربێت بە ئەنجامدانی کاری دڕندانە لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت و رادەستی یاسا بکرێت، بەوانەشی کە لەناو ریزەکانیدان و، دەبێت شەڕی نێوان کۆمەڵگەی دروز و بەدووەکان دەستبەجێ بوەستێت.
ئەم قسانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەکاتێکدا، ماوەی چەند رۆژێکە شەڕو ئاڵۆزی لە ناوچەکانی باشوری سوریا شەڕو پێکدان دەستیپێکردوە و تادێت ئاڵۆزییەکان زیاتر دەبن بەهۆی شەڕی نێوان حکومەت و دروزی چەکدارە خێڵەکییەکان