تۆم باراك پلانەکانی لە عێراق و سوريا دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە

  2   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
رۆژنامەی "الشرق الاوسط" بڵاویكردووەتەوە، بەغدادو دیمەشق خۆیان ئامادە دەکەن بۆ واژۆکردنی رێککەوتنی گرێدانی ئابورری بە سەرپەرشتی ئەمریکا

سەرچاوەیەكی سوری بە رۆژنامەكەی راگەیاندووە، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا سەردانی واشنتۆن دەكات و بڕیارە لەگەڵ زەیدی و بەرپرسانی تری عێراق كە یاوەری زەیدین كۆببێتەوە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوە سورییە، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا سەرپەرشتی رێککەوتنی نێوان بەغدادو دیمەشق دەکات، لەگەڵ ئەگەری بەشداریکردنی وڵاتانی دیکەی عەرەبی لە قۆناغێکی دواتردا.

تیمەکەی زەیدی ئامادەکاری تایبەت دەکات بۆ واژۆکردنی رێککەوتنێکی ئابوری ناوچەیی کە سوریاش لەخۆدەگرێت.

رەنگە سەردانەکەی زەیدی نمایندەی قۆناغێکی راگوزەر بكات لە پێگەی ناوچەیی عێراق، هاوشێوەی ئەوەی دوای سەردانەکەی ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سوریا بۆ کۆشکی سپی لە تشرینی دووەمی 2025 روویدا، کە بە خاڵی وەرچەرخان لە گۆڕانی سوریا بەرەو کەمپی رۆژئاوا دادەنرێت، بە سەرپەرشتی تۆم باراک عێراق و سوریا رێککەوتنی گرێدانی ئابوری لە واشنتۆن واژۆ دەکەن .


ڕیکلام