نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە لە دهۆک دیاریکرا

  2021-03-01  | 
دهۆک
 مازن شنگالی
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلید ئەهلییەکان بۆ مانگی رابردوو لە دهۆک دیاریکرا، کە نرخەکەی بە 8250 دینار دیاریکراوە.

هەکار هروری نوێنەری خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆک بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، بۆ مانگی شوبات نرخی هەر ئەمپێرێکی کارەبای موەلیدە بەبڕی 8250 دینار دیاریکراوە.

وتیشی، لە مانگی رابردوودا موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆک نزیکەی ٢١٠ کاتژمێر کارەبایان داوە بە هاوڵاتیان و لەبەرامبەریشدا ئەو بڕە پارەیە لەهاوڵاتیان وەردەگیرێت کە دیاریکراوە.

بۆ مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ، نرخی هەر ئەمپێرێکی کارەبای مۆلیدەی ئەهلییەکان لە دهۆک بە ١٠ هەزار و ٧٥٠ دینار بووە ، کە لەو مانگەدا نزیکەی ٣٠٠ کاتژمێر کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان درابوو بە هاوڵاتیان.



ڕیکلام