رێبوار کەریم وەلی  |  


له‌ ساڵی 1996 له‌ هه‌فته‌نامه‌ و رۆژنامه‌ی ئێواره‌ی‌ گوڵان ده‌ستی به‌ كاری رۆژنامه‌نووسی كردووه‌. تا ساڵی 2002 له‌ به‌شه‌ جیاجیاكانی ده‌زگای گوڵان به‌رده‌وام بووه‌. له‌ 2001 تا 2004 گۆشه‌ نووسی هه‌فته‌نامه‌ی میدیا بوو سه‌ره‌تای كاری نووسینی له‌و هه‌فته‌نامه‌یه‌ ده‌ستی پێكرد و دواتریش له‌ چه‌ندین رۆژنامه‌ و گۆڤاری دیكه‌ بابه‌تی رۆژه‌ڤی سیاسیی نووسیوه‌.