سۆرانی  |  بادینی  |  English      

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

  2021-04-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بڕیارە کاتژمێر ١١ی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک کۆببێتەوە.

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژماره‌ (6)ی ئاساییی خولى به‌هاره‌ ئەنجام دەدات و تیایدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان دەکات.

هەروەها خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازەیاسای رێكخستنی ئامێرەكانی چاودێری لەهەرێمی كوردستان و  پێشنیاز ەبڕیاری ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی لەهەرێمی كوردستان دەكرێت.

برنامەی کاری دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان کە پێشتر بڵاوکراوەتەوە:

به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (6)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی چوارشەممە رێكه‌وتی 2021/4/7، به‌م شێوه‌یه‌ بێت :

یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان .

دووەم: خوێندنه‌وه‌ی یەكەم بۆ ئەم پێشنیازەیاساو بڕیارانەی خوارەوە به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (79، 80) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان :

١-پێشنیازەیاسای ڕێكخستنی ئامێرەكانی چاودێری لەهەرێمی كوردستان-عێراق .

٢-پێشنیازەبڕیاری ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی لەهەرێمی كوردستان-عێراق .

سێیەم: خستنەڕووی بیرۆكەی بەڕێز پەرلەمانتار (مەم بورهان محمد) پەیوەست بە (حكومڕانیی بیرۆكراسی) بەپێی حوكمی خاڵی (2)ی بڕگەی (یەكەم) لەماددەی (49)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق.