سۆرانی  |  بادینی  |  English      

تەندروستی هەرێم: دەبێت تا کۆتایی ئەمساڵ 20% ی هاوڵاتیان ڤاکسین وەربگرن

  2021-04-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەپێی رێنماییەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO )، دەبێت تا کۆتایی ئەمساڵ، 20% ی هاوڵاتیانی هەرێم ڤاکسین وەربگرن.

لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمریکا د. رەهێڵ فەرەیدون بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، بەپێی ڕێنماییەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO )، دەبێت تاکۆتایی ساڵی ٢٠٢١، 20%ی هاوڵاتیانی هەرێم ڤاکسینی دژ بەکۆرۆنا وەربگرن، بۆ ئەوەش حوکمەتی هەرێم پلانی داناوە ئەو ڕێنماییە جێبەجێبکات.

دەشڵێت، "ئێمە ڤاکسینی ئەسترازینیکا بەسەلامەت دەزانیین و رێکخراوی تەندروستی جیهانیش پشتڕاستیکردۆتەوە، بۆیە قسە لەوان وەردەگرین".

بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم راشیگەیاندووە، "هەرچەندە بەدەمەوەهاتنی هاوڵاتیان وەک پێویست نییە بۆ تۆمارکردنی ناوی خۆیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین و ئێمە لەو دوودڵییەی ئەوان تێدەگەین، بەڵام تائێستا هیچ حاڵەتێکی خراپ بەهۆی ڤاکسینەوە لەهەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە."

ئەم لێدوانەی بریکاری بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم پاش ئەوەدێت کە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبانگەوازێکدا داوای لەهاوڵاتیان کرد، ناوی خۆیان تۆماربکەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی دژ بەکۆرۆنا.