کتێبی " کرۆکی مرۆڤ" لە نووسینی بیرمەند و کۆمەڵنناسی ئەمریکی/ ئەڵمانی ئەریک فرۆم، لەلایەن " ئەردەڵان عەبدوڵڵا" ەوە کراوە بە کوردی. ئەریک فرۆم لەم کتێبەیدا باسی کۆمەڵێک بابەتی فکریی و دەروونشیکاریی و کۆمەڵناسی گرنگی کردووە کە پەیوەندییان بە ژیانی مرۆڤەوە هەیە لەوانە: شەڕەنگێزی، نەرجسیەت بەگشتی و نەرجسیەتی تاک و کۆمەڵ، ئایا مرۆڤ گورگە یان مەڕە، خۆپەرستی، فاشیزم،نەتەوەپەرستی، موڵکداری، هونەری بوون، کۆمەڵێک بابەتی تر .
ئەم کتێبە لە 180 لاپەڕەی قەبارە مام ناوەند پێکهاتووە و ئەم چاپە نوێیەش لەلایەن ناوەندی رەهەندەوە چاپکراوە و ئێستاش لە کتێبخانەکانی هەرێمی کوردستاندا دەستدەکەوێت.