یەکێتى تۆپى پێى ئەوروپا یۆفا، وەرزى داهاتوو گۆڕانکارى لە یاساکانى تۆپى پێ دەکات لە خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا.
ڕۆژنامەى زەسەن ئاشکرایکردوە کە بەپێى گۆرانکاریەکەى یۆفا، ئەنجامى یارى چون و هاتنى نێوان دوو یانە لە خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا، بەهەژمارکردنى زۆرترین گۆڵ ئەنجامەکە یەکلایى دەکرێتەوە.
ڕۆژنامەکە ئەوەشى ئاشکراکردوە، کە کاتى یەکسانبونى دویانە و لە کاتى زیادکراودا گۆڵى یانەى میوان بەیەکلاکەرەوە دانانرێت و ئەگەر لەو وادەیەش بەگۆڵ یەکسان بن پەنادەبرێتەبەر لێدانى یەکلاکەرەوە.
بەپێى زانیاریەکان، هەفتەى داهاتوو یەکێتى تۆپى پێى ئەوروپا تایبەت بەوپرسە کۆدەبێتەوە و بڕیارى کۆتایى دەدات.