موشەکێک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی هەولێر کرا

  2021-04-14  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
موشەکێک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کرا و تاوەکو ئێستاش زیانەکانی ئەو هێرشە نەزانراوە.

دژە تیرۆری پارتی رایگەیاند، کەمێک پاش ئێستا موشەکێک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کراوە.

دژە تیرۆری پارتی هیچ ئاماژەیەکی بە وردەکاری هێرشەکە نەکردووە و زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

لەوبارەیەشەوە پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان لە هەولێر رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە دەوروبەری هەولێر بیستراوە و تاوەکو ئێستاش دەزگا ئەمنییەکان و لایەنی پەیوەندیدار هیچ زانیارییەکان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێداوە.

هاوکات وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا دەنگی تەقینەوەیەک لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بیستراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەزگا پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون بەدواداچوون و لیکۆڵینەوە بکەن و دواتر هۆکاری تەقینەوەکە و دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکە بڵاودەکەنەوە.



ڕیکلام