ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. ئەندامێکی سوپای پاسداران کوژرا

  2021-04-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە گوندێکی سەر بە شاری پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەندامێکی سوپای پاسدارانی ئێران کوژرا.

بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی دوێنێ هەینی ١٦ی٤ی٢٠٢١،  گروپێکی نەناسراو لە جادەی گوندی"زیویە" ی سەر بە پیرانشار، ئۆتۆمبێلێکیان داوەتەبەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە کوژراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسەی کوژراوە، عوسمان حاجی حسێنی و خەڵکی شاری پیرانشاری سەر بە پارێزگای ورمێ-یە کە ماوەی ١٧ ساڵە ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێرانە.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە پاش کوژرانی، تەرمی ئەو ئەندامەی سوپای پاسداران گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار.

پاش چەند کاتژمێرێک لەو رووداوە، گروپی هەڵۆکانی زاگرۆس نزیک لە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کە ناوبەناو لە ناو شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چالاکی دەکەن، بەرپرسیارێتی کوشتنی ئەو ئەندامەی سوپای پاسدارانی لەئەستۆگرت.



ڕیکلام