هارى کەین لە یاریگاکان دادەبڕێت

  2021-04-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هارى کەینى کاپتن و هێرشبەرى یانەى تۆتنهامى ئینگلیزى توشى پێکان دەبێت، مۆرینهۆش دەڵێت: کەین بۆ یارى کۆتاى جامى ئینگلتەرا لە بەرامبەر مانچستەر سیتى ئامادە دەبێت.

ڕۆژنامەکانى ئینگلتەرا بڵاویانکردەوە، هارى کەینى کاپتن و هێرشبەرى یانەى تۆتنهامى ئینگلیزى لە یاریەکەیان بەرامبەر ئیڤەرتۆن لە خولى نایابى ئینگلتەرا توشى پێکان بوە و بە ناچارى یاریگاى بەجێهێشتوە.

تائێستا ڕۆژنامەکان ماوەى دوورکەوتنەوەى یاریزانەکەیان ئاشکرا نەکردوە تەنها ئەوەنەبیت کە لە ئەژنۆیدا هەستى بە ئازارکردووە.

لاى خۆیەوە، خۆزێ مۆرینهۆى ڕاهێنەرى یانەى تۆتنهام ڕایگەیاند، باشترین هێرشبەرى یانەکەى بۆ یارى کۆتاى جامى ئینگلتەرا لە بەرامبەر مانچستەر سیتى ئامادە دەبێت، کە بڕیارە 24ى ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.

هارى کەین لە یارى یانەکەى شەوى ڕابردوو توانى هەردوو گۆڵەگەى یانەکەى تۆمار بکات و یانەکەى لە شکست ڕزگار بکات لە بەرامبەر ئیڤەرتۆن کە بە دوو گۆڵ بۆ هەر لایەک کۆتاى هات.



ڕیکلام