ئەمڕۆ دووشەممە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، بە پێکهاتە نوێیەکەیەوە یەکەم دانیشتنی خۆی سازکرد.
ڕۆژنامەی سەباجی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دادگاکە بە پێکهاتەی نوێی خۆیەوە یەکەم دانیشتنی ئەنجامداوە و سەیری دوو داواشی کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێک لە داواکان تایبەت بووە بە تانەی پەرلەمانی عێراق لە ئەنجومەنی پارێزگاکان و ئەویدیکەشیان تایبەت بووە بە ئەنجومەنی شارەوانی کەڕادەی بەغدا.
دوای سەیرکردن داوای یەکەمیان دواخراوە بۆ ٤ی مانگی ئایاری داهاتوو، داوای دووەمیشیان دواخرا بۆ ٢٧ی ئەم مانگە.