کرێکارێک لە سلێمانی گیانی لەدەستدا

  2021-04-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی تەزووی کارەباوە کرێکارێک لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.

سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ١٢٢، بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، کەمێک لەمەوبەر گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بەناوی (هەژار ئیبراهیم) لە پێشانگەیەکی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی کارەبا گرتویەتی و گیانی لەدەستداوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ لە نزیک ناحیەی سیروانى سەربە پارێزگاى هەڵەبجە، کرێکارێک لە کاتى کارکردندا قاڵبى ئاسن کەوت بەسەریدا و گیانی لەدەستدا.



ڕیکلام