مان سیتى پاڵەوانە

  2021-04-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
یانەى مانچستەر سیتى بووە پاڵەوانى جامى یەکێتى ئینگلتەرا دواى بردنەوەى لە یانەى تۆتنهام بە گۆڵێکى بێ وەڵام، بەو ئەنجامەش ژمارەى نازناوەکانى لەگەڵ لیڤەرپوڵ یەکسانکردەوە.

تاکە گۆڵى یاریەکەش لە خولەکەکانى کۆتاى یاریەکە تۆمار کرا، کاتێک لە خولەکى 82 دیبرۆین هەڵدانێکى بۆ ناو گۆڵى تۆتنهام ئەنجامدا و لەلایەن بەرگریکار ئیمریک لاپۆرت توانى بەلێدانى سەر تۆپەکە بخاتە تۆڕى گۆلآ یانەى بەرامبەرەوە و یاریەکەش بەو ئەنجامە لەبەرژەوەنى تیمەکەى گواردیۆلا کۆتاى هات.

بەو ئەنجامەش، مان سیتی ژمارەی نازناوەکانی لەجامی یەکێتی ئینگڵتەڕا لەگەڵ لیڤەرپوڵ یەکسانکردەوە بە بردنەوەی 8 نازناو.

نیوەی نازناوەکان پیپ گواردیۆلا بەدەستیهێناوە بۆ مان سیتى.



ڕیکلام