وتەبێژی کۆمسیۆن مەرجەکانی بوون بە کارمەندی ڕۆژی هەڵبژاردنەکانی ئاشکرا کرد

  2021-05-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
جومانە غلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە چوار چێوەی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکان، کۆمسیۆن دوو ئالیەتی داناوە بۆ ئەو کەسانەی کە دەبن بە کارمەندی کۆمسیۆنی سەربەهۆی هەڵبژاردنەکان.

جومانە غلای لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی هەواڵی ژیان ڕایگەیاند، ئالیەتی یەکەم پەیوەیستە بە فەرمانبەرانی دەوڵەت کە وەک کارمەندی کۆمسیۆن لە رۆژی دەنگدان لە سەر سندوقەکانی دەنگدان دەبن، دووەمیشیان خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانن.

سەبارەت ئەو کەسەی دەبێتە کارمەند نابێت لە کۆمسیۆ بۆ ڕۆژ دەنگدان، وتەبێژی کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەکرد، نابێت بڕوانامەکەی کەمتر بێت لە دواناوەندی و خاوەنی کارتی ئەلکترۆنی دەنگدانی خۆی بێت، دەبێت لە دانیشتوانی خودی ئەو پارێزگایە بێت کە خۆی دەنگی لێ دەدات و لەسەر بنەمای ئەو ناوچە جوگرافییە بێت کە دەکەوێتە ناوندەی تۆمارکردنەکەیەوە.

جومانە غلای ڕوونیکردەوە، لە مەرجەکان تر نابێت ئەو فەرمانبەرە پێشتر لە لایەن کۆمسیۆنەوە سزا درابێت و نابێت تەمەنی لە ١٨ ساڵ کەمتر بێت، دەبێت فەرمانبەر بەڵێننامەیەک پڕ بکاتەوە، کە ڕێوشوێنەکانی لێپرسینەوە و دادپەوەریی (رێشەکێشکردنی بەعس) نایگرێتەوە.

نابێت فەرمانبەر ئەندامی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان بێت و پێشتر هیچ تۆمەتێکی لە لایەن داگاوە نەدرابێتە پاڵ و حکوم دەدرابێت، نوێنەری ئەو حزبانە نەبیت کە بەشداری هەڵبژاردنەکانە دەکەن.

وتەبێژی کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشکرد، نابێت فەرمانبەر خزمایەتی لەگەڵ کاندیدەکان هەبێت تا پلە چوار.

بۆ بوون بە فەرمانبەری کۆمسیۆنیش، بەشێویەکی ئەلکترۆنی لە ماڵپەڕی فەرمی کۆمسیۆن لەڕێگەی فۆڕمێکەوە پڕ دەکرێتەوە و بەم نزیکانەش کارا دەکرێت.

دواپڕکردنەوەی سەرجەم خاڵەکانی فۆڕکە، کەسەکە فۆڕمەکە رادەکێشێت و لەگەڵ سەرجەم بەڵگەنامەکان ڕادەستی بەو بنکەی تۆمارکردن و دەنگدانەی دەکات، کە بۆی دیاریکراوە.



ڕیکلام