سۆرانی  |  بادینی  |  English      

لیژنەی بینی مانگ: سبەینی تەواوکەری مانگی ڕەمەزانە

  2021-05-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لیژنەی بینی مانگی لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە تەواکاری مانگی ڕەمەزانە و ڕۆژی پێنجشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی رەمەزانەی پیرۆزە.

پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، لەبەر ئەوەی لیژنەی بینینی مانگ لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان نەیانتوانیوە مانگ ببینن، بۆیە سبەینێ چوار شەممە تەواوکاری مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێت و ڕۆژی پێنجشەممە یەکەم ڕۆژی جەنگی ڕەمەزانی پیرۆزە.
وەزیری ئەوقافی هەرێمی بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی موسڵمانی کوردستان کرد و هیوای خواست جەژنی رەمەزان ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ میللەتی کورد.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆنەی جەژن بۆنەیەک بووە بۆ ئەوەی تەبایی یەکڕیزی لە نێوان خەڵکی کوردستان و  لایەن سیاسییەکانی کوردستان قوڵبێتەوە، لەپێناو پاراستنی ماڵی گەورە کە کوردستانە.
هاوکات وەقفی سونەی عێراقیش رایگەیاند، لەبەر ئەوەی نەتوانراوە مانگ ببینرێت، بۆیە سبەینی چوارشەممە تەواوکاری مانگی ڕەمەزانە و دوو سبەی پێنجشەممە یەکەم رۆژی جەژنی ڕەمەزانە.
پێشترحکومەتی سعودیە ڕایگەیاند، سبەینێ تەواوکاری مانگی ڕەمەزانە و پێنجشەممە جەژنە.