سۆرانی  |  بادینی  |  English      

میدیای ئیسرائیل تایبەتمەندی ئەو موشەکانەی ئاشکرا کرد کە لە غەزەوە ئاراستە کراون

  2021-05-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ماڵپەری (دەپکا)ی ئیسرائیل تایبەت بە شیکردنەوە سیاسی و سەربازییەکان تایبەتمەندی ئەو موشەکانەی بڵاوکردەوە، کە ماوەی دوو ڕۆژ بزوتنەوەی حەماس لە دژی ئیسرائیل بەکاریان دەهێنێت.

بە گوێرەی ماڵپەڕەکە موشەکەکە ناوی  (بەدر٣)یە و دروستکراوی ئێران، بۆ یەکەم جار لە گۆڕەپانی شەڕی یەمەن دەرکەوت و بەکارهێنراوە لە لایەن گروپی ئەنساروڵای حوسییەکانی یەمەنەوە.

لە دوای ئەوانیش بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە کەرتی غەزەوە دووەم لایەنە ئەو موشەکە بەکارهێنا لە ڕۆژی ٥ حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٩دا.

موشەکی بەدر٣ کڵاوەیەکی تەقەمەنی هەڵگرتووە بە قورسایی ٢٥٠ کلیۆگرام و توانای هەیە بگاتە دووری ١٦٠ کلیۆمەتر.

یەکێک مەترسیە هەرە گەورەکانی موشەکەکە ئەوەیە، کە لە کاتی بەرکەوتنی ئامانجەکەی ناتەقێتەوە، بەڵکو بە بەرزی ٢٠ مەتر لەسەر ئامانجەکە دەتەقێتەوە و دەوروبەری خۆی بە تەواوی وێران دەکات.

ماڵپەڕە ئیسرائیلەکە ئاماژەی بەوەکردووە، سریەکانی قودس کە بە سەر بە بزوتنەوەی جیهانی ئیسلامین، گەشەی زیاتری بەو موشەکە داوە و لە ئێستادا توانای هەڵگرتنی کڵاوەیەکی تەقەمەنی گەورەتری هەیە بە قورسایی ٣٥٠ کلیۆگرام.

ئەو ماڵپەڕە ئیسرائیلە ئاشکرایکردووە موشەکەکە لە کاتی تەقینەوەیدا ١٤٠٠ پارچەی لێ دەبێتەوە و ئەو ناوچەیەی کە لەسەر دەتەقێتەوە زیانی گەورەی پێدەگات و لە توانایدایە خانوو و دامەزراوەکانی شوێنی تەقینەوەکە خاپور بکات.