ئایا کەمخەوی پەیوەندی بە شێرپەنجەوە هەیە؟

  2021-05-22  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە زانایان لە زانکۆی شیکاگۆ ئەنجامیان داوە، ئاشکرایدەکەن کەمخەوی و تێکچوونی کاتەکانی نووستن ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە خێراتر دەکات .

 توێژەران لێکۆڵینەوەیان لەسەر کۆمەڵیک مشکی تاقیگە ئەنجامداوە و کردونی بە دووگروپەوە، بەشێکیان ناچارکراون کە لەکاتی خەوتندا چەندین جار بەخەبەربێن، دوای هەفتەیەک دەرزی شێرپەنجەیان لێدراوە، دەرکەوتووە ئەو گروپەی زوو
 زوو بەخەبەریان دەهێنان وەرەمی خانە شێرپەنجەییەکانیان لەماوەی نۆ بۆ ١٢ ڕۆژدا گەشەیان کردووە
.


بەپێچەوانەی گرووپی دووەم کە کاتەکانی نوستنیان باشبووە و وەرەمی شێرپەنجەییان لە گەشەکردن وەستاون و بەشێوەیەکی خێرا خانە شێرپەنجەییەکان نەماون
.


هەروەک زانایان ڕایدەگەیەنن کەمخەوی کاریگەری نەرێنی لەسەر چالاکبوونی خانەی بۆماوەی ناسراو بە
 TRL4 هەیە و هۆکارە بۆ چالاکبوونی خانە شێرپەنجەییەکان. هەروەک ماڵپەڕی "عەکاز" ئاماژەی پێداوە .


ڕیکلام