مرۆڤ چ کاتێک هەستى بۆنکردنی نامێنێت؟

  2021-05-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بە گوێرەی وتەی زانایان ، لەو کاتەی مرۆڤ سەرقاڵ دەبێت بە کارێکەوە یان بیردەکاتەوە توانای بۆنکردنی بۆ ماوەیەکی کاتی دەوەستێت .

ماڵپەڕی سکای نیوز لە بابەتێکدا ئاماژە بەوەدەکات،  لە توێژینەوەکەیەکدا  سۆفی فۆرێست لە زانکۆی ساسیکس دەڵێت: "بۆمان دەرکەوت لەو کاتەی مرۆڤ سەرقاڵ دەبێت کەمتر هەست بە بۆن دەکات ".


ئەوەشی وتووە، لەو کاتەی کە تەرکیز دەکەنە سەر بابەتیك و سەرقاڵ دەبن، کەمتر هەست بە بۆنی خواردن دەکەن .


بەگوێرەی ئەنجامی توێژینەوەکە کە لە زانکۆی ئۆکسفۆرد ئەنجامدراوە و لە گۆڤاری زانستە دەروونییەکان بڵاوکراوەتەوە دەرکەوت، مرۆڤ هەست بە بۆنێك ناکات کە زۆر بۆنی کردبێت و ڕاهاتبێت لەگەڵیدا، لە کاتی سەرقاڵبوونیدا بۆ ماوەی ٢٠ خولەك بۆنەکانی دەورووبەری ناکات.



ڕیکلام