پارێزگاری نوێی دهۆك: لە ماوەی داهاتوو گۆڕانكاری ئیداری دەكەین

  2020-06-25  | 
عەلی تەتەروپارێزگاری نوێی دهۆك
مازن شنگالی
 مازن شنگالی
پارێزگاری نوێی دهۆك بەڵێن دەدات كاری حكومەت بخاتە پێش كاری حزبەكەیەوە و دەشڵێت، لە ماوەی داهاتوو چەند گۆڕانكاریەكی ئیداری دەكات.


عەلی تەتەر، دوای ئەوەی لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك بەتێكڕای دەنگی 27 ئەندام كرایە پارێزگاری نوێی شارەكە رایگەیاند: كاری لەپێشینەمان چەسپاندنی یاسا دەبێت لە پارێزگاكە .

ئەو داوای لە ئەندامانی ئەنجوومەن كرد دژی هەر كارێكی نایاسایی ئەو بوەستنەوە بەڵێنیشیدا كە ئامانجی یەكەمی ئەو حزب نابێت هەوڵدەدات بە یاسا مامەڵە بكات. 

ئەو وتیشی وەك پارێزگاری نوێی شارەكە هەوڵدەدات پێكەوە ژیانی ئاینەكان و نەتەوەكان لە شارەكە پەرە پێ بدات، لە ماوەی داهاتووشدا چەند گۆڕانكاریەكی ئیداری لە سنوری پارێزگاكە ئەنجام دەدەن.

لە قسەكانی پارێزگارە نوێیەكەی دهۆكدا داوای هاوكاری و پشتیونی خەڵكی شارەكەی كرد و بەڵێنیدا هەوڵبدات بۆ ئەوەی پڕۆژە ستراتیژیە تەواو نەكراوەكانی پارێزگاكە بە تایبەتی ئاو كارەبا و پەروەردە تەواو بكات. 

ئەو هەڕەشەی لەو كەسانەش كرد كە هەڵە دەكەن و لە دەرەوەی یاسا كار دەكەن دەڵێت ئەو كارانە لە هیچ كەسێك قبوڵ ناكەم و داوای كاری پێكەوەیی لە ئەنجومەنی پارێزگاش كرد. 


ڕیکلام