توێژینەوە نوێیەکان ئاشکرایان کردووە ڕۆژانە خواردنەوەی کوپێک شیر مرۆڤ لە توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەپارێزێت.
دەستەیەک لە توێژەران ڕایانگەیاندووە، ئەو کەسانەی ڕۆژانە شیر دەخۆنەوە دوورن لە بەرزبووەنەوەی ئاستى کۆلیسترۆڵ و چەوری خوێن و دەمارەکانیان هەرگیز مەترسی گیرانیان نییە.
توێژەران کە توێژینەوەیان لەسەر زیاتر لە یەک ملیۆن هاوڵاتی ئەمریکی و بەریتانی کردووە گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی شیر و سەرجەم پێکهاتەکانی سپیایی سروشتى سودێکی سەرسوڕهێنەری بۆ تەندروستى مرۆڤ هەیە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو کەسانەی بە بەردەوامی شیریان خواردووەتەوە سیستمی بەرگریان بەهێزتربووە لەوانەی کەشیریان نەخواردووە.