بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کە  سەربازانی ئەمریکای تێدا نیشتەجێن.
                                        
                                   
                                        
                                            
                                            
                                            
                                                
                                                
                                            
                                            شانەی  ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، " کەمێک پێش ئێستا بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکراوەتە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد".
ئاماژەى بەوەشکردووە، " لە کاتی هێرشەکەدا سیستمی بەرگری موشەکی بەرپەرچی هێرشەکەی داوەتەوە، بەڵام هیچ ئامارێکى سەبارەت بە زیانەکان نەخستووەتەڕوو  "  .
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ باڵیۆزخانەی ئەمریکا  لە عێراق ڕایگەیاند، هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بێزاری کردوون لە ناوچەکەدا.