سۆرانی  |  بادینی  |  English      

شانەیەکی نوستوی داعش لەکەرکوک دەستگیرکرا

  2021-06-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە، هێزە ئەمنیە عێڕاقیەکان لەکەرکوک شانەیەکی نوستوی داعشیان لەکەرکوک دەستگیرکرد، کە پاڵپشتی لۆجستییان بۆ چەکدراەکانی داعش دابینکردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لەهەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینی هێزە ئەمنییەکاندا شانەیەکی نوستوی چەکدارانی داعش لە شاری کەرکوک دەستگیرکران.

لەوبارەیەوەشەوە، ئەفسەرێکی باڵا لەژوری ئۆپڕاسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک کەنەیویست ناوی بهێنرێت بەتۆڕی هەواڵی ژیانی راگەیاند، ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی لەوەزارەتی ناوخۆی عێڕاقی، لەشاری کەرکوک شانەیکی نوستوی داعشیان دەستگیکردووە.

ئەو ئەفسەرە باڵایە ئاماژەی بەوەشکردووە، کاری ئەو شانەیە دابینکردنی پاڵپشتی لۆجیستی بوو بەچەکدارانی داعش، لە چەندین چالاکی دژی هێزە ئەمنیەکان ودانانی بازگەی وەهمی لە هەردوو ناچەی داقوق وڕەشاد بەشدارییان کردووە.

لەئێستاشدا، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لێکۆڵینەوەی وردیان لەگەڵ کراوە، ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.

بەگوێرەی ئامارەکانی دەزگای روبەڕوبوونەوەی تیرۆری سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکانیش، ژمارەی چەکدارانی داعش بە ١٠ هەزار چەکدار خەمڵێندراوە، لەکاتێکدا بەرپرسانی باڵای سەربازی ئەمرکا، ژمارەی چەکدارانی ئەو گروپە چەکدارییە بە ١٤ تا ١٦ هەزار چەکدار لە عێراق و سوریا دەخەمڵێنن .

لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤دا، گروپی چەکداری دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) لە عێراق سەریهەڵدا و لە ماوەیەکی کەمدا دەستی بەسەر بەشێکی زۆر لە خاکی عێراق و سوریادا گرت، دواتریش لەساڵی ٢٠١٧دا هێزە سەربازییەکانی عێراق سەرکەوتنی یەکجارییان بەسەر ئەو گروپەدا راگەیاند.

No description available.