بۆیەکەمجار ڕێگە درا بە بەکارهێنانی دەرمانێک بۆ ئەو کەسانەى تووشی لەبیرچوونەوە بوون

  2021-06-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لایەنە پەیوەندارەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دوای ٢٠ ساڵ رەزامەندیان نیشاندا لەسەر یەکەم دەرمان وەک چارەسەر ئەو نەخۆشانەی کە تووشی لەبیرچوونەوە دەبنەوە، ئەوەش ڕێگە خۆشدەکات بۆ بەکارهێنانی لە بەریتانیا.

دەرمانەکە ناوی (ئادوکانوماب- Aducanumab ) ەو ئەو هۆکارە سەرەکییە دەکاتە ئاماند کە دەبێتە هۆی نەخۆشی لەبیرچوونەوە ، کە بە هەرە بەربڵاوترین نەخۆشی خڵافان داەنرێت.

دوای ئەو ڕەزامەندییەش ناوەند و کۆمەڵە خێرخوازییەکانی تایبەت بە نەخۆشی لەبیرچوونەوە، خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی لەسەر بەکارهێنانی ئەو چارەسەرە نوێیە.

بەڵام تا ئیستاش زانایان دابەشبوون سەبارەت بە کاریگەرییەکان، ئەویش بەهۆی دڵنیا نەبوون لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکان.

ئەگەر رەزامەندی بدرێت لەسەر ئەو چارەسەرە لە بەریتانیا، دەکرێت نزیکەی ١٠٠ هەزار کەس سودی لێ وەربگرن، بە تایبەت ئەوانەی بە شێوەیەکی سوک دووچاری نەخۆشییەکە بوون.

بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی دەرمان و خۆراکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەڵگەی بەهێز لەبەردەستدایە، کە چارەسەری (ئادوکانوماب) دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی چینەکانی ئامیلۆید لە مێشکدا، کە پێکهاتوونە لە پرۆتینێکی کەڵەکەبوو لە مێشکی تووشبوانی نەخۆشی لەبیرچوونەوە، کە دەبێتە هۆی لەناوبردنی خانەکانی مێشک و دووچاربوون لە خەڵەفان، هەروەها دروستکردنی کێشە بۆ بیرکردنەوە و پەیوەندیکردن بە دەوروبەرییەوەز

بە گوێرەی توێژینەوە پزیشکییەکان زیاتر لە ٣٠ ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی نەخۆشی لەبیرچوونەوە بوون، زۆربەشیان تەمەنیان لەسەرووی ٦٥ ساڵییەوەیە.

بە تەنها لە وڵاتی بەریتانیا نزیکەی ٥٠٠ هەزار کەس تووشی نەخۆشییەکە بوون، کە زۆربەیان دەکرێت چارەسەری (ئادوکانوماب)یان پێ بدرێت.

لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠٠ جۆر دەرمان و چارەسەر بۆ نەخۆشانی تووشبوو بە لەبیرچوونەوە بەکارهێنراوە.



ڕیکلام