فەرماندەکەی حەشدی شەعبی ئازادکرا

  2021-06-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ماڵپەڕی سپۆتنیکی رووسی بڵاویکردەوە، قاسم موسلیحی فەرماندەی حەشدی شەعبی بە کەفالەت ئازادکرا، ئەمەش پاش دوو هەفتە لەدەستگیرکردنی بەماددەی ٤ی تیرۆری یاسای رووبەڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆری عێراقی.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ماڵپەڕی سپۆتینکی روسی لەزاری سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنییەوە باسی لەوەکرد، قاسم موسلیح فەرماندە دەستگیرکراوەکەی حەشدی شەعبی بە کەفالەت ئازاد کرا، کە بە پێی ماددەی ٤ی تیرۆر لەیاسای روبەڕوبوونەوەی تیرۆر دەستگیرکرابوو.

دەستگیرکردنی قاسم موسڵح بووە هۆی ناڕەزاییەکی زۆری حەشدی شەعبی، دوای بڵابوونەوەی هەواڵەکە، هێزەکانی حەشدی شەعبی هاتنە سەرشەقام و بەچەکی سوک و مامناوەندییەوە لە نزیکی دەروازەکانی ناوچەی سەوز خۆیان جێگیر کرد، ئەوەش نیگەرانی حکومەتی زیاتر کرد و کازمی ئیدانەی ئەو هەڵوێستەی حەشدی شەعبی کرد و رایگەیاند، دیاردەی چەکداری لە لایەن گروپە چەکدارەکانەوە، پێشێلکارییەکی مەترسیداری دەستوری عێراق و یاسا کارپێکراوەکان، بۆیە لایەنی پەیوەندیدار ڕاسپێردراوە بە گوێرەی یاسا لێکۆڵینەوەی بە پەلە بکەن لەو جموجموڵانە.

ڕۆژی ٢٦ی ئەم مانگە، قاسم موسڵح فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار لە لایەن هێزێکی تایبەتەوە بەتۆمەتی کوشتنی چالاکوانان دەستگیرکرا و حکومەتی عێراقیش جەختیلەوەکردەوە کە بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەکات.


ڕیکلام