چۆن مامەڵە لەگەڵ منداڵی لاساردا بکرێت؟

  2021-06-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
زۆربەی جار خێزانەکان منداڵێکی لاساریان هەیە و دایک و باوکیان نازانن چۆن مامەڵەیان لەگەڵ بکەن و بەتایبەت ئەو کاتەی میوان دێتە ماڵەکەوە ،چەند زانیارییە لەم بارەوە دەکرێت سودی هەبێت.

لاساریکردنی منداڵ مەبەستی سەرەکی ڕاکێشانی سەرنجی کەسانی دەوروبەریەتی یاخود دەیەوێت پشت بە خۆی ببەستێت کاتێک لە ئەنجامدانی کارێکدا لاساری دەکات، هۆکارێکی دیکەی ئەوەیە دەیەوێت ئەوە دەربخات کە توانای کردنی کارەکانی هەیە .

لە دۆخێکی وەهادا پێویستە دایکان و باوکان شێوازی هەڵبژاردن بدەن بە منداڵەکانیان نەک شێوازی فەرمان بۆ نموونە دەتوانن پێی بڵێن دەیەوێت جلە سەوزەکە یاخود شینەکە بپۆشێت؟ لەم ڕێگەیەوە منداڵ لاساری ناکات و هەڵبژاردنی خۆی دەبێت .

پێویستە دایکان و باوکان بە شێوەیەکی لەسەرخۆ ڕەفتارەکەی بۆ چاکبکەنەوە و ڕاستەوخۆ  سەرزەنشتی نەکەن .

زۆر گرنگە بە شێوازێکی هێمن منداڵ تێبگەیەنیت کە ڕەفتارەکەی هەڵەیە و نابێت لاساری لەسەر کارێک بکات کە گونجاو نییە .

لەبەردەم کەسانی دیکەدا سەرزەنشتی مەکە بەڵکو کاتێک خۆتان بە تەنیان بە هێمنی پێی بڵێ کە ڕەفتارەکەی هەڵەیە .



ڕیکلام