سۆرانی  |  بادینی  |  English      

کۆمسیۆنی عێراق 135 کاندیدی لە هەڵبژاردن دوورخستەوە

  2021-06-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کۆمسیۆنی عێراق ڕایگەیاند، بە پێی یاسا ١٣٥ کەس کە خۆیان کاندید کردبوو دورخراونەتەوە.

کۆمسیۆنی  باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، بە پێی مادەی نۆ لە یاسای هەڵبژاردنی عێراق هەر کەسێک پۆستى سەربازی هەبێت مافی خۆکاندیدکردنی بۆ هەڵبژاردنەکان نابێت.

ڕاشیگەیاند، لە دوای  ووردبینی دەرکەوتووە ١٣٥ کەس پۆستى سەربازیان هەبووە بۆیە لە کاندیدی دورخراونەتەوە.

وا بڕیارە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو هەڵژاردنی پەرلەمانی لە عێراق ئەنجامبدرێت و لە ئێستادا کاندیدی لایەنە سیاسییەکان لەلایەن کۆمسیۆنەکە پەسەندکراون.