بە کاتیۆشا هێرشکرایە سەر بنکەی ئاسمانی بەلەد

  2021-06-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند، بە کاتیۆشا هێرشکراوەتە سەر بنکەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەلاحەدین.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی شانەی راگەیاندنی ئەمنی، بە سێ موشەکی کاتیۆشا هێرشکراوەتە سەر بنکەی ئاسمانی بەلەد، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و مادی بەدواوە نەبووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتریش چەند جارێک بنکەی ئاسمانی بەلەد رووبەڕووی هێرشی کاتیۆشا بووەتەوە، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی ئەو بەڵێندەرە ئەمریکیانەی کە سەرپەرشتی فڕۆکە ئێف ١٦ کانی عێراقیان دەکرد، لە بنکەکە بکشێنەوە.



ڕیکلام