سۆرانی  |  بادینی  |  English      

هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا

  2021-06-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شانەى راگەیاندنى ئەمنى رایگەیاند، سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی بەغدا و یەکێکیان خراوەتە خوارەوە.

 ئەمڕۆی پێنجشەممە شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق ڕایگەیاند، درەنگانێکى شەوى رابردوو لەرێگەى سێ فڕۆکەى بێ فڕۆکەوانەوە هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا و یەکێک لەو فڕۆکانە خرایە خوارەوە

ئەمەش لە دوای ئەوە هات دوێنێ بە سێ موشەکی کاتیۆشا هێرشکرایە سەر بنکەی ئاسمانی بەلەد، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و مادی بەدواوە نەبووە.
پێشتریش چەند جارێک بنکەی ئاسمانی بەلەد رووبەڕووی هێرشی کاتیۆشا بووەتەوە، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی ئەو بەڵێندەرە ئەمریکیانەی کە سەرپەرشتی فڕۆکە ئێف ١٦ کانی عێراقیان دەکرد، لە بنکەکە بکشێنەوە.