قایمقامیەتی سۆران ڕایگەیاند، ئەو سکە کانزاییانەی کە لە لایەن هاوڵاتییەکی گوندی سرێشمەی سەر بە ناحیەی خەلیفان دۆزرانەوە، ڕادەستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سۆران ده‌كرێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا قایمقامیەتی سۆران بڵاویکردەوە، لە رێكه‌وتی 04/06/2021 له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌ك له گوندی سرێشمه به‌ناوی (ر) له‌كاتی كاركردنی له پارچه زه‌ویه‌ك گۆزه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت و به‌هۆی ئامێری (حه‌فاره) گۆزه ده‌شكێت، هه‌ر له‌لایه‌ن هه‌مان هاولاتییه‌وه پارچه سككه كانزاییه‌كان كۆ ده‌كرێنه‌وه، دوای سێ ڕۆژ پارچه سكه‌كان كه (204) پارچه بوون ڕاده‌ستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كات .
ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌سه‌ر فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆ‌و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، بۆ به‌دواداچوون له‌م كه‌یسه له‌لایه‌ن قائمقامیه‌تی قه‌زای سۆران لیژنه‌یه‌كی لێكۆلینه‌وه كه پێكهاتبوون له هه‌ریه‌ك له نوێنه‌رانی (قائمقامیه‌تی سۆران، ب. ئاسایشی سۆران، ب. پۆلیسی سۆران، ب. شوێنه‌واری سۆران) له‌ژێر چاودێری قائمقامی سۆران دروست بوو ، دوای سه‌ردانی مه‌یدانی و لێكۆلینه‌وه‌و به‌دوا داچوونێكی زۆر له‌لایه‌ن لیژنه‌وه، كه به‌رده‌وام له په‌یوندی دابوون، به‌هاوكاری خه‌ڵكی گوند‌و هاوولاتی ناوبراو (264) پارچه سككه‌ی كانزایی تریش له‌هه‌مان شوێن دۆزرانه‌وه، تێكڕای ئه‌و پارچه سككانه له‌ژێر ده‌ستی لیژنه دایه (468) پارچه سككه‌ی دۆزراوه‌ن و ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سۆران ده‌كرێت.
قایمقامیەتی سۆران جەختیکردووەتەوە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سۆران له ڕێگای كه‌سانی پسپۆر‌و شاره‌زا به‌رده‌وام ده‌بێت لە لێكۆڵینه‌وه‌ی شوێنی دۆزینه‌وه‌ی ئاسه‌واری ناوچه‌كه و مێژووی ئه‌و پارچه سكانه.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "بۆ ڕای گشتیش رایده‌گه‌یه‌نین تێكڕای ئه‌و پارچه سككانه‌ی دۆزراونه‌ته‌وه ڕاده‌ستی لیژنه كراوه (468) پارچه‌ن و به‌پێی زانسته سه‌ره‌تاییه‌كان دراوی كۆنن، هه‌روه‌ها ئه‌و پارچه ڤیدیۆ‌و وێنانه‌ی له سۆشیال میدیا بڵاوبوونه‌ته‌وه، دوور‌و نزیك په‌یوه‌ندی به‌و ڕووداوه‌وه نیه‌و شێوه‌و پێكهاته‌شیان جیاوازه .
له داهاتووشدا زانیاری زیاتر له‌سه‌ر مێژووی ئاسه‌وارو پارچه دۆزراوه‌كان به فه‌رمی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سۆران بڵاوده‌كرێنه‌وه .
عەلی حەمە ساڵح پەرلەماتناری کوردستان ڕایگەیاند، خەزێنەکەی سرێشمە بڕی نزیکەى سێ کیلۆ ئاڵتون بووە و مێژووەکەى بۆ سەدان ساڵ لەمەوپێش دەگەڕێتەوە. دەشڵێت " دەبێت وەک کەنزێکی مێژووی گرنگ بخرێتە مۆزەخانەی نیشتیمانی ".
ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگە، عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی ، "ئەمڕۆ بەدواداچونم کرد بۆ ئەو خەزێنەی لە گوندی سرێشمەی سەر بە خەلیفان دۆزراوەتەوە، کە ڕۆژی ٢٠٢١/٦/٧ شۆفێرێکی حەفارە بەناوی عەبدولباست(پیاوێکی ھەژارەو بەکرێ شۆفێری حەفارەیە) لە زەوی کەسێک لە گوندی سرێشمە کار دەکات بەناوی مام سابیر ( دۆخی دارایی باشە) ".
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند وێنەیەک بڵاوبووەوە کە گوایە دوو فەردەی پڕ لە سکەی ئاڵتون دۆزراوەتەوە.