سلێمانى.. ژمارەیەک پۆلیس زیاتر لە 7 دەفتەر دۆلار بۆ کەسوکاری کۆچکردویەک دەگێڕنەوە

  2021-06-14  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە بەرامبەر گەڕاندنەوەی ئامانەتی كۆچكردویەك بە كەسوكارەكەی، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سوپاس و دەستخۆشی لەچەند كارمەندێكی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە دەكات.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، ڕۆژی ٩ - ٦ لەسەر ڕێگای تاسڵوجە سلێمانی ڕوداوێكی پێكدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل ڕویداو شۆفێری یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان گیانی لەدەستدا، مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە كە لەشوێنی ڕوداوەكە ئامادەبوون بڕی ( ٧ دەفتەر دۆلار و ٨٤ وەرەقە ، ١٦ملیۆن و ٢٨٩ هەزار دیناری عیراقی و چەكێكی جۆری دەمانچەو سەرجەم بەڵگەنامەكانی شۆفێری كۆچكردوو )، بەئامانەتەوە هەڵ دەگرنەوەو لەڕێگەی بەڕێز دادوەرەوە ڕادەستی خانەوادەکەی دەكەنەوە .

لە بەشێکى راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بۆ ئەم مەبەستە بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هەریەكە لە :

ر.پ٣ / ئاسۆ عەبدول محمود

ر.پ٧ شۆفێر / محمد جمال عبداللە

پ.پ٤ / زانا ڕەزا مصگفی

كەكارمەندی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجەن، بانگهێشتی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كردن و سوپاس و دەستخۆشی لێكردن و هیوای خواست نموونەیان زۆر بێت .



ڕیکلام