بۆچی مشکی سپی لە تاقیکردنەوە پزیشکییەکاندا بەکاردەهێنرێت؟

  2021-06-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە زۆربەى تاقیگەکانی جیهاندا مشک سپی بەشێوەیەکی سەرەکی بۆ تاقکردنەوەی پزیشکییەکان بەکاردەهێندرێن بەتایبەتی تاقیکردنەوەی دەرمان .

بە گوێرەی چەند  سەرچاوەیەکی زانستی، مشک لە ڕووی بایەلۆجییەوە زۆر لە مرۆڤەوە نزیکە بەم شێوەیە کاردانەوەی دەرمانەکە بۆ مرۆڤ دەزانن .

یەکێک لە هۆکارەکانی بەکارهێنانی مشک بچووکی قەبارەکەیەتی کە بە ئاسانیی لە هەر شوێنێکدا بێت دەتوانن دایبنێن. هەروەها مشک بە  خێرایی زۆر دەبن وتەمەنیان کورتە کە تەنیا دوو بۆ سێ ساڵ دەژین، نرخیان زۆر هەرزانە و بە ئاسانی دەستدەکەون .

 %٩٥ تاقیکردنەوەکانی دەرمان بۆ نەخۆشییەکان و تاقیکردنەوەی هۆگربوون بە ماددە هۆشبەرەکان لەسەر مشک ئەنجام دەدرێت چونکە کاردانەوەکە خێرا دەردەکەوێت و یارمەتی لێکۆڵەرەوەکان دەدات ئەنجامێکی باش و خێرایان دەستبکەوێت.



ڕیکلام