کۆمپانیای فەیسبوک بۆ پارێزگاریکردن لە هەژمارەکان و بەدووربوون لە هاککردنیان چوار هەنگاوی خستووەتە ڕوو .
-پێویستە بەکارهێنەر (2 -step verification) ) چالاک بکات تا هەر کاتێک کە هەژمارەکەی کردەوە ئاگادار بکرێتەوە کە ئایا خۆیەتی یاخود لە لایەن کەسێکی دیکەوە دەکرێتەوە .
-دەبێت بەکارهێنەر چەند پاسۆردێکی جیاواز بۆ هەژمارەکانی بەکاربهێنێت، چونکە بەکارهێنانی یەک پاسوۆرد بۆ زۆرێک لە تۆڕەکانی ڕێگەیەکی ئاسانە بۆ هاککردن .
-ئەو کاتانەی سیستمی مۆبایلەکەت داوای ئەپدەیت دەکات ڕەتی مەکەرەوە و ڕاستەوخۆ ئەپدەیت ئەنجام بدە .
-گرنگە هەمیشە ئاگاداری زانیارییە تایبەتییەکانت بیت وەک ژمارەی تەلەفۆن .