شارەزایانی تەندروستى ئەمریکی دەڵێن، ئاڵوباڵو (بەڵاڵوک) جۆرێك ماددە لە پێكهاتەیدا هەیە کە یارمەتیدەرە لە ڕووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجە و ڕێگریکردن لە تووشبوون بەم نەخۆشییە.
ماڵپەڕی زە هێڵسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، خواردنی ٢-٣ دانە ئاڵوباڵو ڕۆژانە، بڕی پێویست لە ماددەی دژە ئۆکسید بۆ جەستە دابین دەکات تا بتوانێت ڕووبەڕووی نەخۆشییە جیاوازەکان ببێتەوە .
ئەو مادەیەی لە ناو ئاڵوباڵوودا هەیە بریتییە لە پێكهاتەی بۆلیفینۆلات کە دژ بە نەخۆشی شەکرە، نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان و شێرپەنجە کاردەکات، چونکە لە توانایدایە نیشاستە بگۆڕێت بۆ وزە و پارێزگاری لە ڕێژەی شەکری خوێن بکات .
هەروەها ئەم میوەیە ڕۆڵی هەیە لە کەمکردنەوەی ئەگەری قەڵەوبوون و باشترکردنی تەندروستی دەم و زمان و قوڕگ.