لە چ تەمەنێکدا تەندروستە منداڵ موبایلی هەبێت؟

  2021-06-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شارەزایانی پەروەردەی منداڵان دایک و باوکان ئاگاداردەکەنەوە لە بەکارهێنانی مۆبایل لەلایەن منداڵەکانیانەوە، دەڵێن، تا تەمەنی ١١ ساڵ نابێت مۆبایلی تایبەت بە خۆیان هەبێت .

 ئەو شارەزایانە  باس لە تەمەنی گونجاوی منداڵ دەکەن  بۆ بەکارهێنانی مۆبایل و  ئاماژە بەوەدەکەن، پێویستە دایکان و باوکان لە زیانەکانی بەکارهێنانی مۆبایل ئاگاداربن بەر لە تەمەنی دیاریکراو کە تەمەنی ١١ ساڵانە .

 دەربارەی ئەو بارودۆخە پشپۆڕێکى ئەو بوارە وتی "دایکان و باوکان دەکەونە ژێر کاریگەری قسەی منداڵەکەیان کە دەڵێت هەموو هاوڕێکانم مۆبایلیان هەیە جگە لە من"، ئەمەش وادەکات کە مۆبایل بۆ منداڵەکەیان بکڕن بەبێ ئەوەی بیر لە دەرئەنجامەکەی بکەنەوە .

ئەم شارەزایە باسی لەوە کردووە کە پێویستە ببێتە یاسا و دایکان و باوکان لە ڕۆژێکدا تەنیا دوو کاتژمێر ڕێگە بە منداڵەکانیان بدەن مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاربهێنێت .

سەبارەت بە بەکارهێنانی مۆبایل بۆ منداڵی خوار تەمەن ١١ ساڵ ئەوەی ڕوونکردووەتەوە کە دەبێتەهۆی دوودڵی و دروستبوونی فشاری دەروونی.



ڕیکلام