iPhone 13 Pro دەخرێتە بازاڕەوە

  2021-06-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مۆبایلى iPhone کە کۆمپانیاى Apple بەرهەمى دێنێت، لە ساڵى داهاتوو نوێترین جۆرى دەکەوێتە بازاڕەوە کە چەند جیاوازیەکى لەگەڵ مۆدێلى پێش خۆیدا هەیە و شێوازەکەشى گۆڕانکارى بەسەردا دێت .

ڕۆژنامەى (LetsGoDigital)ى هۆلەندى لە کورتە ڤیدیۆیەکدا، نمایشى نوێترین ئایفۆنى بڵاوکردەوە، iPhone 13 Pro ، بەپێى زانیارى ڕۆژنامەکە ئەو جۆرە نوێیەیى ئایفۆن گۆڕانکارى لە چەند ڕوێکەوە بەسەردا دێت.

لە ڕووى کامێراوە گۆڕانکارى بەسەردا دێت و کامێرایەکى دیکە بۆ iPhone 13 Pro زیاد دەکرێت، هەروەها کوالیتى کامێراکە و فلتەرەکان لە ئاستێکى پێشکەتوتردا دەبن .

ڕۆژنامەکە ئەوەشى ئاشکرا کردووە کە، iPhone 13 Pro ، بە چەند ڕەنگێکى زیاتر و جۆراو جۆر دەخرێتە بازاڕەوە .

هاوکات، شاشەى ئایفۆنەکە بەپێی سیستمى LTPO ئامادەدەکرێت و بە شێوەیەکى پێشکەوتوو بەجۆرێک تێیدا 120 وێنەى جوڵاى جیاواز بۆ سەر شاشە لە خۆدەگرێت بەبێ ئەوەى کاریگەرى هەبێت لەسەر دابەزینى پاتریەکەى .



ڕیکلام