سۆرانی  |  بادینی  |  English      

بەم ڕێگایانە ترسی منداڵەکەت بڕەوێنەوە

  2021-06-29  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شارەزایانی دەرونناسی منداڵان دەڵێن ئاساییە منداڵ لەسەرەتای تەمەنیدا ترسی هەبێت بەڵام پێویستە دایکان و باوکان ئاگاداریبن و ئەو ترسەى لا بڕەوێننەوە.

ماڵپەڕی سەیداتی چەند ڕێگەیەکی باسکردووە بۆ نەهێشتنی ترسی منداڵ تێیدا هاتووە، دایکان و باوکان پێویستە بەگوێرەی ترسی منداڵەکەیان مامەڵەبکەن، بۆ نمونە کاتێک منداڵەکەیان لە تاریکی دەترسێت دەتوانن لامپێکی بچووک لەلایەوە دابنێن و بەمەبەستی یاریکردن چەندجارێک بیکوژێننەوە تا منداڵەکە ڕادێت .

  باس لەوەشکراوە ، لەکاتی ترسان لە ئاژەڵێک پێویستە منداڵانی دیکەی نیشانبدەن کە مامەڵە لەگەڵ ئاژەڵدا دەکات، زۆر گرنگە وا لە منداڵەکەت بکەیت کە ئەو هەستی ترسە بە خاڵی لاوازی نەبینێت .

هەرکات منداڵ هەستی بە ترس کرد پێویستە دایک و باوک هەستی پارێزگاری پێبدەن تا دڵنیابێت هیچ شتێکی نەرێنی ڕوونادات.